بەڕێز زۆزان خانم و بنەماڵەی بەڕێزی دوکتۆر نەجمەدین کەریم،
هەواڵی کۆچی دوایی کاک دوکتور نەجمەدین کەریم زۆر ناڕەحەت و خەمباری کردم، بە تایبەت من کە یەکەم جار ڕێم کەوتە ئەمریکا کاک دوکتور یاریدەدەرێکی باش و بەئەمەگ بوو بۆ ناساندنی ئێمە و دروست کردنی پێوەندی و بەرچاوڕوونی لەگەڵ کاربەدستان و ناوەندە جۆراوجۆرەکان لە واشینگتۆن.
دوکتور نەجمەدین لە هاوکاری کردن و یارمەتیدان بە دۆزی ڕەوای کورد کۆتایی نەدەکرد و زۆر بە خەمخۆرییەوە پێوەی ماندوو بوو و لەو بوارەدا خزمەتی زۆری کرد و جێ پەنجەی دیارە. بێگومان کاری زۆرتریشی بۆ دەکرا، بەڵام بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.
بەم بۆنەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان ڕادەگەیەنین، روحی کاک دوکتور نەجمەدین شاد و ئێوەش ساغ و سڵامەت بن.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی