نوێنه‌رانی مه‌جلیسی سه‌نای ئا‌مریكا به په‌سندكرانی بڕیارنامه‌یه‌ك، سه‌ركوتی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌مینه‌ی به‌هاییه‌كانی ئێران و له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانی مه‌حكوم كرد.
ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌ی ژماره ١٤٨ی سه‌نای ئا‌مریكا كه به پشتیوانیی نوێنه‌رانی هه‌ر دوو حیزبی سه‌ره‌كیی ئا‌مریكا په‌سند كرا، له لایه‌ن ٣٩ سهناتۆرهوه ئاماده كرابوو، جگه له‌وانیش ٣٨ ئه‌ندامی دیكه‌ش له مه‌جلیسی ١٠٠ كه‌سه‌ی سه‌نا ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌م ڕه‌شنووسه داوه.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه ڕاسته‌وخۆ داوا له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه 7 به‌ندكراوی به‌هایی كه له ساڵی ٢٠٠٨ به تاوانی به‌هایی بوون تا ئێستا له گرتنگه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا ڕاگیراون، ئازاد بكرێن.
كۆماری ئیسلامیی ئێران ئایینی به‌هایی وه‌ك دینی ڕه‌سمیی ئێران نازانن و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له ڕێڕه‌وانی ئه‌م ئایینه‌یان به ناڕه‌وا ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌هاییه‌كان سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ر له ڕاگهیهندارێكدا بڵاویان كرده‌وه كه له دوای هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانیش، سه‌ره‌ڕای چاوه‌ڕوانییه‌کان به‌ڵام بارودۆخی به‌هاییه‌كان له ئێران ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و ته‌نانه‌ت له هێندێك بوار بگره خراپتریش بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاش له دوایین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی ئازادیی مه‌زهه‌ب له جیهاندا گوتی ڕه‌فتارو گوتاری ده‌وڵه‌تی ئێران له ساڵی ٢٠١٤، كه‌شوهه‌وایه‌كی مه‌ترسیداری بۆ هه‌موو گرووپه‌كانی مه‌زهه‌بیی غه‌یره شیعه، به تایبه‌ت به‌هاییه‌كان، پێك هێناوه.
له ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له زمان ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران ده‌ڵێ هه‌تا هاوینی ئه‌مساڵ لانیكه‌م ٣٠٠ زیاندانی مه‌زهه‌بی له ئێران‌دا هه‌یه.
بڕیارنامه‌ی ١٤٨ی سه‌نای ئا‌مریكا پاش په‌سندكرانی بڕیارنامه‌ی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ڕه‌خنه له بارودۆخه خراپی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران په‌سند كرا.