ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بوون لە ئاشکراکردن و دەسبەسەردا گرتنی ئەو چەکوچۆڵانەی کە لەیەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە قاچاخ دەنێردرا بۆ حووسییەکانی یەمەن.
دوای ئەوەی کە مایکپۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هەوڵی حووسییەکانی بۆ هێرش کردنە سەر پاشای عەرەبستانی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە دەبێ لەو هێرشانەی کە بە پشتیوانی ڕێژیمی ئێران و بە ئامانجی هەڕەشەی ئاسایشی ناوچە دەکرێ، پێشی پێبگیردرێ.
واشینگتۆن ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بوون لە ئاشکراکردن و دەسبەسەردا گرتنی ئەو چەکوچۆڵانەی کە لەیەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە قاچاخ دەنێردرا بۆ حووسییەکانی یەمەن.
پۆمپێئۆ هەروەها بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕووبە حووسییەکان گوتی: وا باشترە کە کۆتایی بە پێوەندییەکانی خۆتان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بێنن و گوتیشی هێرشەکانی ئەوان گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و ژیانی ئەمریکاییەکان دەخاتە مەترسییەوە.
جانئێبیزەید، باڵوێزی ئەمریکا لە “ڕیاز”یش بۆ گرینگیدان و پەرەسەندی ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ناوچەکەیە و گوتیشی کە بوونی ئەو ڕێژیمە لەمپەڕێکی گەورەیە لە گەیشتنی یەمەن بە رێگەیەک بۆ ئاشتی و ئارامی و دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە.