وەزارتی دادی ئەمریکا مانگی ڕابردوو بڕیاری دەسبەسەر داگرتنی١.١٢ میلیۆن بەرمیل بەنزینی ئێرانی هەناردە کراوی بۆ وێنێزۆئێلا دەرکرد کە باری ٤ نەوت هەڵگری گەورە بوو.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەواڵی فرۆشتنی ٤ باری گەوەرەی بەنزینی دەسبەسەرداگیراوی ڕێژیمی ئێران بە بەهای زیاتر لە٤٠میلیۆن دۆلار کە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ وێنێزوێلا ماوەیەک پێشتر بە هۆی دەور لێدانی گەمارۆکانی ئەمریکا دەستی بە سەردا گیرابوو پشتڕاست کردەوە.
ئێلیۆت ئابرامز، نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕێژیمی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەو پارەی کە لە فرۆشتنی بارە بەنزینەکانی ڕێژیمی ئێران دەستمان کەوتووە دەدرێ بە ئەو بنەماڵانەی کە بوونەتەوە قوربانی تێرۆریزم لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە.
ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کەم ئەم پارەیە دەچێتە سەر ئەژماری بنەماڵەی قوربانیانی تێرۆریزمی دەوڵەتی.
ئابرامز دەڵێ: ئەم دەسبەسەرداگرتنە “سەرکەوتنێکی سێ لایانەیە” بە قازانجی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا و دەستی ڕێژیمی ئێرانی لە تاران بۆ گەیشتن بەو پارە زۆرە کورت کردەوەو لە لایەکی دیکەشەوە ئەو بارە بەنزینە نەگەیشتە دەستی ڕێژیمی مادۆرۆ.
ناوبراو لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەر وتی: هەر بارێکی بەنزین، پێتروشیمی کە دەستی بە سەردا دەگیردرێ بە میلیۆنان دۆلار خەسارەت و زیان بە ڕێژیمی ئێران دەگەیندرێ.
ناوبراو دەڵێ: ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە دەزانێ هەناردە کردنی سووتەمەنی بۆ دەرەوە لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردادەگیردرێ، بەڵام ناچارە لە بەر باری خراپی ئابوورییەکەی سوتەمەنی بۆ وێنێزۆئێلا بنێرێ و بۆ ئەم کارەش کەڵک لە کەشتییە بارهەڵگرە نەوتییەکانی خۆی وەر بگرێ.
شایانی باسە کە دەوڵەتی ترامپ ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە ڕێککەوتنی”بەرجام” هاتەدەرەوە و بە دانانی گەمارۆی قورس لە سەر ڕێژیمی ئێران پێشی بە هەناردە کردنی نەوتی ئەم ڕێژیمە کە سەر چاوەی داهاتێکی زۆر بۆ ئێران بوو گرت.