نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک کۆچی دوایی کرد و (بە ئەمانەت) لەیەکێک لە شارەکانی ژێردەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەخاک دەسپێردرێت، تاوەکو دواتر لەسەر وەسیەتی خۆی لە کەرکووک بنێژرێت.
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک چەند رۆژێک بەر لە ئێستا تووشی جەڵتەی مێشک ببوو، دوای چەند ڕۆژچاوەدێری لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە ئەمریکا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
نووسینگەی دوکتۆر نەجمەدین کەریم، ڕایگەیاند کە لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتیی لە یەکێک لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکووك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدا دەبێت، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز.