نوێنه‌ری شاره‌کانی گه‌یلانی رۆژاوا، سه‌رپیڵ زه‌هاو و قه‌سری شیرین له مه‌جلیس سه‌باره‌ت به ناڕوونیی به‌نداوی ” دایک” ڕه‌خنه‌ی توندی له پارێزگاری کرماشان‌و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی ئه‌و پارێزگایه گرتوه.
سه‌ید فه‌تحوڵلا حوسێنی له دوای سه‌ردانی پارێزگاری کرماشان له به‌نداوی ” دایک”ی گه‌یلانی ڕۆژاوا وێڕای ڕه‌خنه‌گرتنی له بارودۆخێ ناڕوونی ئه‌و به‌نداوه گوتی: به‌ندای دایک زۆر له‌مێژه ئاوگیری کراوه‌و ته‌نانه‌ت کاناڵه‌کانی ئاوی به‌نداوه‌که‌ش له‌لایه‌ن جیهادی کشتوکاڵه‌وه لێدراوه، به‌ڵام به‌هۆکاری ناڕوون‌و پاساوی بێجێ هێشتا ئاوه‌کانی پشتی ئه‌و به‌نداوه بۆ جوتیاران به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌و له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیسنادا ده‌ڵێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌نده‌م وه‌زیرو جێهگری وه‌زیر و پارێزگار بردۆته سه‌ر ئه‌و به‌نداوه که ئیدی ماندوو بووم.
نوێنه‌ری شاره‌کانی گه‌یلانی رۆژاوا، سه‌رپیڵ زه‌هاو و قه‌سری شیرین له مه‌جلیس ده‌ڵێ ئه‌و به‌نداوه دروستکردنه‌که‌ی به میلیارد تمه‌نی تێچووه‌و ئاوگیری کراوه، که‌چی خه‌ڵکی ناوچه‌که هێشتا ته‌ڕاییان ئاو بۆ به‌رنه‌دراوه‌ته‌وه.
حوسێنی ده‌لێ جوتیارو خه‌ڵکی گه‌یلانی ڕۆژاوا له ناڕوونیی چاره‌نووسی ئه‌و به‌نداوه ماندوو بوون‌و ته‌نانه‌ت پێیان وایه کۆبوونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو له پشتی به‌نداوه‌که ده‌توانێ زیان‌و مه‌ترسیشی بۆسه‌ر ئه‌و شاره بێ.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس ده‌ڵێ له ئێستادا کێشه‌ی نێوان شیرکه‌تی ئاو‌و رێکخراوی جه‌هادی کشتوکاڵ له‌سه‌ر ئیداره‌کردنی به‌نداوه‌که هۆکاری ئه‌و دۆخه‌یه.