زیاتر لە ٩ هێکتار لە دارستان و لێڕەوارەکانی گوندی “قازانکەندی” لە ناوچەی تیکاب لە ئاگردا سووتان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریە خۆجێیەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەشێکی بەرچاو لە لێڕەوارەکانی گوندی “قازانکەندی” سەر بە بەشی” تەخت سلێمان ” سەر بە شاری تیکاب لە ئاگردا سووتان.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ئاگرە لە لایەن دوو کەسی نەناسراو و بە ئەنقەست لەو ناوچەیە بەردراوە و هەر چەند شوێنی ئاگر گرتنەکە سەخت و دژوار بووە بەڵام بە هەوڵ و ماندوو بوونی ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکە دوای ماوەیەک کۆنترۆڵ کرا.
شایانی باسە کە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی ئەوەیکە جێی حەوانەوەی بەشێکی بەرچاو لە ئاژەڵان بووە زیانێکی گیانیی زۆر لە ئاژەڵ و گیامندارانی ئەو ناوچە کەوتووە و زۆربەیان لەو ئاگرەدا سووتاون .
جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٢ جار لەوەڕگە و لێڕەوارەکانی شاری تکاب لە ئاگردا سووتاون.