سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی “ئێڤین”ی، تاران ڕاگیرابوو، بۆ بۆندیخانەی ناوەندیی قووچان گوازرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، سەکینە پەروانە، زیندانی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ماوەی پێنج ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکەرد، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی قوچان لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوەی گوازراوەتەوە
“شایانی باسە کە سەکینە پەروانە” تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ٩٨ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەسبەسەر و لە گرتنگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیرابوو.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٩٩ لەلایەن دادگای شۆرشی تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
جێگای ئاماژەیە کە سەکینە پەروانە لەو کاتەوە کە دەسبەسەر کراوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی مەریوان، سنە، تاران، بەندیخانەی ئێڤین و قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا چەندین جار مانی لەخواردن گرتووە.