سێ هاونیشتمانی خەڵکی ناوچەکانی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، “ئەیوب ئاقاڕەزایی” خەڵکی دیواندەرە و چالاکی ژینگەیی و ئەندامی شاخەوانی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانیئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە هەر لە شاری دیواندەرە، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو کەس بە ناوەکانی “حەبیبوڵای کازمی” خەڵکی ئاوایی “دۆزەغەرە و “ئیدریس وەیسی” خەڵکی ئاوایی” قەڵاولیانە” یان دەسبەسەر کرد.
هوەر بە پێی ئەوسەرچاوەیە، ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاریکردن لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران دەسبەسەر کراون و تا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ کەسە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.