عبداللە قوربانی، ناسراو بە عەبە ماچکەیی، هونەرمەندی نەتەوەیی کورد لە شاری سنە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ی سەرماوەز بە هۆی پیری و نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵا قوربانی لە دایکبووی ساڵی ١٣٢٠، لە شاری قەسری شیرن بوو. ئهو لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا پەڕیوەی گوندی ماچکەی سەر بە شاری سنە بوو. وەک دەنگخۆشێک لە مەجلیسو دیوەخانان دەرکەوتو ناسناوی عەبە ماچکەیی پێبڕا.
عهبدوڵلا ماچکهیی لە ریزی ئەو هونەرمەندە نەتهوهییانه بوو کە وەک پردێک لە نێوان مێژوو و سەردەم دا، رۆڵی گرینگیان لە نەفەوتانو گواستنەوەی گۆرانیو هونەری کورددا گێڕا..
رۆحی شاد بێو سێبوریی بۆ بنەماڵەکەیو بنەماڵەی گەورەی هونەرمەندانی کورد.