له گوندی ئاڵۆتی بانه ڕێوره‌سمێک بۆ به‌خشینی بڕوانامه‌ی کۆتایی ده‌وره‌ی زمانی کوردی له‌لایه‌ن فێرگه‌ی زمانی کوردیی سۆما به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که هەینی شەو، ۲۷‌ی سەرماوەزو بە بەشداریی شاعیران‌و ئەدیبان‌و جەماوری شاری بانە، بۆکان، سهردهشتو سهقزو خەڵکی گوندی ئاڵۆت به‌ڕێوه‌چوو، به دهسپشخهریی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی هاژه‌و فێرگه‌ی زمانی کوردیی سۆما شه‌وه شێعرێک رێکخراو و بڕوانامه‌ی کۆتایی خولی فێرکاری زمانی کوردیی سۆما پێشکێش به به‌شداربووانی ئه‌و خولهکرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به خوێندنی چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز‌و پێشکێش‌کردنی پەیامی ئەنجومەنی ئەدەبیی هاژە لەلایه‌ن یوسف ڕەحیمی، بەرپرسی ئه‌و ئەنجومەنهوه ده‌ستی پێ‌کرد.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا وتاری پێش نوێژی گوندی ئاڵۆت و مامۆستای ئەم خولە فێرکاریە، مامۆستا مەلا هێمن تاهیریو وتاری نادر شەریفزادە ئەندامی شوڕای ئاڵۆت پێشکێشکراو شێعرێک لەلایه‌ن بارزان شەریفزاده، فێرخوازێکی ئەم خوله خوێندرایه‌وه.
خوێندنەوەی شێعر لە لایان مستەفا سەلیم نژاد، خوێندنەوەی بابەتێکی زانستی لەسەر زمانی کوردی لە لایرن شۆڕش سەعیدپور، خوێندنەوەی شێعر لەلایه‌ن مامۆستا کەریم دافیعیو قادر عەلیخاە جه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆره بوون.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا حەیرانێک لەلایه‌ن حەیرانبێژی بەناوبانگ مامۆستا خدر دەرزی پێشکێشکراو کۆڕه‌که به پێشکێش‌کردنی بابەتێک لەسەر زمانی کوردی لە لایان مامۆستا هێرش بێتوشی درێژه‌ی پێدرا.
خوێندنەوەی شێعرێک لە لایان مامۆستا عەلی تاهیری، باسێک لە سەر زمان کلتوری کوردی لەلایه‌ن هادی سەلیمی، خوێندنەوەی شێعر لە لایه‌ن سۆران حوسەینی، ژەنینی شمشاڵ لە لایرن ڕەحمان قادری، خوێندنی شێعر لە لایه‌ن عەلی مەحمودی، خوێندنه‌وه‌ت شێعر له‌لایه‌ن فێرخوازی دەورە موبین ئەحمەدزادەو بەفرین ڕەحمانی،
پێشکەشکردنی بابەتێکی ئەدەبی لە لایان کەریم کەریمی، خوێندنەوەی پەیامی نوێنەری بانەو سەقز لە مه‌جلیس لە لایه‌ن ئەمین ناتقی، خوێندنەوەی شێعر لەلایه‌ن جەلال فەتحی پەنا، خوێندنەوەی وتارێکو شێعرێک لەلایه‌ن مامۆستا مەلا برایم ئەحمەدپور، خوێندنەوەی بابەتێکی تەنز لەلهلایهن سمایل ئەحمەدزادە، خوێندنەوەی غەزەڵێک لەلایه‌ن محەممەد قادری، خوێندنەوەی شێعر لە لایان مەناف قادرپوور،
خوێندنەوەی شێعری تەنز لە لایان قادر خدرزادە، وتاری سمایل محەممەدی؛ بەخشداری ناوچە کۆمه‌ڵه بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوو.
شایانی باسه که بەخشینی بڕوانامەو خەڵات بە فێرخوازانو بەشداربووانی ئەم خولەی فێربوونی زمانی کوردی بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌و ڕیوڕه‌سمه بوو.