كاربەدەستانی فێركردنو پەروەردە دەڵێن لەم ساڵدا لە پارێزگای سنە ٥٠٠ منداڵ لە خوێندن بهجێ ماون؛ هەروەها ٢٢٥هەزار كەس لەم پارێزگایە نەخوێندەوارن.
ڕەشید قوربانی، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنو پەروەردەی پارێزگای سنە لە شاری دیواندەرە گوتی ئەم ٥٠٠ منداڵە لە قۆناغی خوێندنی سەرەتاییدا لە خوێندن بەجێماون.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەم بابەتە باسی لە خراپبوونی بارودۆخی پارێزگای سنە لە زۆربەی پێوەرەكانی فێركردن كردو گوتی ئەگەر نەخوێندەواری لە ئاستی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ لەبەر چاو بگرین، پارێزگای سنە ٧٠ هەزار كەسی نەخوێندەوار هەیە، بەڵام ئەگەر نەخوێندەواران لە هەموو ئاستەكانی تەمەندا لەبەر چاو بگرین ئەم ئامارە لە ٢٢٥ هەزار كەس زیاترە.
قسهکانی ناوبراو له حاڵێک دایه که محەممەدڕەزا نەجەفی، جێگری خوێندەواریی ئیدارەی گشتیی فێركردنو پەروەردەی پارێزگای ورمێ پێشتر گوتبووی که ١٨٣ هەزار كەس لە ئاستی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ لەم پارێزگایەدا نەخوێندەوارن.