نوێنەری ئاڵمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان:ڕێژیمی ئێران بەرزترین ئاماری ئێعدامی لە جیهاندا هەیە و ئێمە پێمان سەیرە کە ئەو ڕێژیمە سەرەڕای پێشێلکاریی بەڵێنەکانی خۆی بە ڕێکخراوی نێونەتەویی، هەروا درێژە بە ئێعدام کردنی مێرمنداڵان دەدات.
نوێنەری یەکیەتی ئورووپا ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لە سێهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵگەی گشتیی لە بارەی دۆخی مافی مرۆڤ، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان، گوتی: ئێمە لە دڵەڕاوکێکانی هەواڵنێری تایبەت سەبارەت بەو خۆپێشاندەرانەی کە لە مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا دەستی پێکرد، تێدەگەین.
ئێمە بە بانگهێشت کردنەکانی ئەو هەواڵنێرە بۆ پێداچوونە لە هۆکاری سەرکوتکردنەکان پشتیوانی دەکەین، ڕێژیمی ئێران هەروەها بەرزترین ئاماری ئێعدامی لە جیهاندا هەیە و ئێمە پێمان سەیرە کە ئەو ڕێژیمە سەرەڕای پێشێلکاریی بەڵێنەکانی خۆی بە ڕێکخراوی نێونەتەویی، هەروا درێژە بە ئێعدام کردنی مێرمنداڵان دەدات.
کریستۆف هۆسگێن، نوێنەری هەمیشەیی ئاڵمان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کۆبوونەیەوەدا گوتی: ئێمە سپاسی ئەو هەواڵنێرە تایبەتە دەکەین کە ئەو هەواڵانەی لە بارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران ئاشکرا کردووە، بە تایبەت تیشکخستنە سەر سەرکوتکردن و توندوتیژی خۆپێشاندەرانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی.
ناوبراو گوتیشی: دەوڵەتی ئاڵمان سەبارەت بە بەندکردن و دانپێدانی زۆرە ملی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و سزای قورسی وەکوو سزای ئێعدام بۆ ئەو کەسانەی کە لە خۆپێشاندانە ئاشتیخوازانەکان بەشدار بوون، ڕەخنەی توندی لەو ڕێژیمە گرت و بە توندی ئەو کردەوەیەی مەحکوم دەکا.