بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا:ئەگەر ڕێژیمی ئێران و دیپلۆماتەکانی بیانهەوێت دژ کردەوەو و وڵامی یاسایی ئێمە تاقی بکەنەوە، دەبێ کاردانەوەیەکی وەها توند و تۆقێنەرمان هەبێ بۆ ڕێژیمی ئێران، کە نەتوانن بیر لە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئەمریکادا بکەنەوە.
نوێنەرێکی حیزبی کۆماریخواز لە کۆنگرەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەزەڵوەری٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لە گەڵ “فاکس نیوز” وتی: ئەمریکا دەبێ لەو پەڕی دەسەڵات و بە شێوەیەکی لێبڕاوانە هەوڵ بۆ دوور خستنەوەی دیپلۆماتەکانی ڕێژیمی ئێران بدا بۆ ئەوەیکە وڵامێکی توندی دەستێوەردانەکانی تاران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا بداتەوە.
لی زێلدن، نوێنەری کۆماریخواز و ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێ: من لە سەر ئەو باوەڕەم کە وڵامی توندی دەوڵەتی ئەمریکا بە ڕێژیمی ئێران زۆر گرینگە، چ لە ڕێگای هێرشی سایبێریەوە بۆ سەر ڕێکخراوە گرینگەکانی چ لە ڕێگای زۆر کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە و چ لە ڕێگای ڕاگرتن و پێنەدانی ڤیزا بە دیپلۆماتەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران.
ناوبراو دەڵێ:دیپلۆماتەکان و بە گشتی ڕێژیمی ئێران دەبێ لە ئەمریکا دا ڕێسا ویاساکانی وڵاتەکەمان لە بەر چاو بگرن و ڕێزی بۆ دابنێن و سەروەری خاک و وڵاتەکەمان بپارێزن.
زێلدن لە وتووێژەکەیدا لە گەڵ “فاکس نیوز” وتی: ئەگەر ڕێژیمی ئێران و دیپلۆماتەکانی بیانهەوێت دژ کردەوەو و وڵامی یاسایی ئێمە تاقی بکەنەوە، دەبێ کاردانەوەیەکی وەها توند و تۆقێنەرمان هەبێ بۆ ڕێژیمی ئێران، کە نەتوانن بیر لە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی ئەمریکادا بکەنەوە.
ناوبراو دەڵێ: دەرکردنی ئەندامانی تیمی دیپلۆماتی ڕێژیمی ئێران لە ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە ئێستا لە شاری نیۆیۆرکدا دەژین، دەتوانێ وڵامێکی گونجاو بێ بۆ ڕێژیمی ئێران.
زێلدێن لە درێژەی وتووێژەکەیدا سپاسی دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد و وتی: گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران هەموو لە جێگای خۆیدان و دەبێ ڕێژیم لە تاران ئەو ڕاستییە بزانێت کە ئەگەر بیهەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، وڵامێکی زۆر توندی دەدرێتەوە و ئابووری وڵاتەکەی لەوزیاتر بەرو داڕمان و ڕووخان دەڕوا