ئەستیون موول، ڕێكخەری ئا‌مریكا بۆ جێبەجێكردنی نێوه‌ڕۆکی ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌تومی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڵێ كە ڕێژیمی ئێران كۆكردنەوەی بە هەزاران سانتریفیوژی خۆی لە پێناو جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیە دەست پێكردوەو له ئێستادا خه‌ریکی گواستنەوەی ئۆرانیومهکهی بۆ وڵاتی ڕووسیەیە.
ناوبراو لە كۆبوونەوەی كومیتەی پێوەندیی دەرەوەی سەنای ئامریكادا گوتی ڕێژیمی ئێران تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار سانتریفیوژی خۆی له کار خستوون و ئەگەری ئەوە هەیە كە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەوانی دیكەش له‌کار بخه‌ن.
ئەستیون موول وێڕای ئاماژە بەوە كە ڕێژیمی ئێران لە حاڵی كەمكردنەوەی هەموو پاشەكەوتی ئۆرانیومی پیتێندراوی دایه‌و ته‌نیا ٣٠٠ كیلۆی ده‌مێنێ ئه‌وه‌نده به‌خه‌ستیی ٦/٣ ده‌بێ.
ڕێژیمی ئێران كۆمەڵێك گرێبەستی بازرگانیی بۆ ئەم كارە لەگەڵ ڕووسیە ئیمزا كردوەو چاوەڕوان دەكرێ به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته لانیكەم ٢٥ هەزار پۆند ئۆرانیومی پیتێندراو ه خه‌ستیی سه‌روو سەدی ٢٠ تا حاوتووی داهاتوو لە خاكی ئێران بچێته ده‌رێ.
ناوبراو هاوكات پێداگریی كردەوە كە ئا‌مریكا لەبارەی هەموو مەسەلەكانی جگە لە بەرنامەی ناوكیی ئێرانی، وەك مافی مرۆڤ و پشتیوانی كردن لە تیرۆریزم که جێی نیگه‌رانیی کۆمه‌ڵگای جیهانین، له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی ده‌مێنێ.