چوار کەس بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ورمێ لەسێدارەدران، زیندانییەکی دیکەش بەرلە ئێعدام کردنی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە٨ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، چوار زیندانی کە بە کوشتنی بە ئەنقەست مەحکوم کرابوون لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران.
ناوی ئەو چوار کەسە کە ئەم بەیانییە لەسێدارە دران بریتین لە، مووسا ڕەحمانی، مورتەزا حەیدەری، یاسین پورمحەمەدی و کەسێک بە ناوی ئیرەج.
زیندانییەکی دیکەش بە ناوی عەلی مەلەکی کە ئەویش بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، دوای ئەوەیکە ڕۆژێك پێشتر بۆ ژووری تاکەکەسی بەڕێ کرابوو چەند کاتژمێرێک پێش بەڕێوەچوونی حوکمەکەی بە کەرەستەیەکی تیژ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.