کاک عەبدوڵلا ئیختیاری، پێشمەرگەی دێرین و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی کاک”عەبدوڵلا ئیختیاری” پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە کە کاک “عەبدوڵلا” پێشمەرگەی ساڵی ٤٣ی هەتاوی بووە لە خەباتی چەکداری ساڵەکانی ٤٦،٤٧دا نەخش و دەوریکی بەرچاوی هەبوو، کاک عەبدوڵلا هاوڕێ لە گەڵ چەند کەسی دیکە لە ناوچەکانی نەڵێن و میراوەی سەردەشت، کار و ئەرکی پێسپێردراوە حیزبییەکەی بەردەوام و بێ دابڕان جێبەجێ کردووە و وێنەیەکیشی لە گەڵ شەهید سلێمان مۆعینی هەیە.
جێگای ئاماژەیە کە کاک عەبدوڵلا بە هۆی چاڵاکییە حیزبییەکانیەو لە لایەن ساواکەوە دەسبەسەر دەکرێ و بۆ ماوی ٦ سال زیندان دەکرێ، بەڵام ئەشکەنجە و زیندان چووک بە کاک عەبدوڵلا دانادات و دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ی هەتاوی، کاتێکی کە حیزبی دێموکرات تەشکیلاتەکانی خۆی ڕێکدەخاتەوە، ناوبراو وۆک کادری حیزبی دیموکرات لە میراوەی سەردەشت درێژە بە چالاکییەکانی دەداتەوە تا ساڵی ٦٥ی هەتاوی، وەکوو کادرێکی دیار و بەرچاوی حیزب لە ناوچەی سەردەشت کارو تێکۆشانی پێشمەرگانەی خۆی بەڕیوە دەبا و دواتریش و تا دوا چرکەساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازەکەی مایەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک” عەبدوڵلا ئیختیاری” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕیزیان و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.