كۆمەڵێك لە كرێكارانی گرێبەستیی ئیدارەی بەرقی ئیلام بە مەبەستی داواكردنی مووچەی دواكەوتووی خۆیان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان گرت.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی سەرماوەز كۆمەڵێك لە كرێكارانی گرێبەستیی ئیدارەی بەرقی ئیلام بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بە پێنەدرانی مووچەی ٤ مانگو حەقی ئیزافەكاریی خۆیان لە شوێنی ئەم ئیدارەیە لە شەقامی مودەریس كۆ بوونەوە.
هەر هەمان ڕۆژ كۆمەڵێك لە كرێكارانی شارەداریش لە كامیاران بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین به پێشێلكرانی مافەكانیان كۆبوونەوەیهكیان وەڕێ خست.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی كوردستان و كورد ئەم كۆمەڵە كرێكارە گرێبەستییهی شارەداریی وێڕای بنەماڵەكانیان لە شاری كامیاران بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین به دەركران لە كارەكانیان، لە بەردەم شارەداریی ئەم شارە لە شەقامی كارگەر كۆبوونەوەو داوای گەڕانەوە بۆ سەر كارەكانیان كرد. بهڵام داواکهیان تا ئێستا لهلایهن کاربهدهستانهوه بێ وهڵام ماوهتهوه.