هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی خەڵکی گوندی ”سەردۆش“ی ئەو شارەیان بە ناوی ”عەتا فەتاحی“ دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.
عەتا فەتاحی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.