ئایلی كۆهێن وه‌زیری هه‌واڵگریی ئیسرائیل، ڕایگه‌یاند، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا له ئه‌نجامی به‌هێزیی ئیسرائیل و سووربوونی ئەمریکا لە پشتیوانیی ئیسرائیل و ئاشتی لە جیهاندا، به‌ره‌یه‌ک له وڵاتانی “میسر، سوودان، به‌حره‌ین و ئیمارات” بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران و سه‌رۆكی توركیە دروست دەبێ،
كۆهێن گوتیشی: “ئیسرائیل له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ بەشێک لەو وڵاتانەی کە خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن لە گەڵ ئیسرائیل.
ئاشكراشیكرد ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی “سعوودییه، عومان، قه‌ته‌ر، نایجیریە و مه‌غریبی عه‌ره‌بی” ئاسایی بكاته‌وه.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیە وەکوو دوو ڕێژیمی سەرەڕۆ و دیکتاتۆری ناوچەکە لە ڕێککەوتن و نزیکبوونەوەی وڵاتانی موسوڵمان و ئیسرائیل ناڕازین وئەو نزیکبوونەوانە بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانن.