ئەندامانی دوو بنەماڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی پەڕینەوە بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی نێوان فەرانسە و بریتانیادا خنکان.
دوو بنەماڵە بە ناوەکانی”ڕەسووڵ محەمەدی و ئەحمەد دەوڵەتی” خەڵکی گوندی گوڵێنی شاری سەردەشت، لە کاتێکدا لە گەڵ چەندین لاو بنەماڵەی دیکە کە دەیانویست لە کاناڵی مانشی نێوان ولاتانی فەرانسە و بریتانیا تێپەڕن، پاپۆڕەکەیان ژێر ئاو دەکەویت و بەم هۆیەوە هەموویان گیانیان لە دەستدەدەن.
لە ئێران بە گشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، بە هۆی باری ئابووری خراپەوە، سەرکوتی خەڵکی بێ دەرەتان و ناڕازی، ڕچاونەکردنی بەها مرۆییەکان و ئازادییە تاکە کەسییەکان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانە، خەڵک بە لێشاو ڕوو لە وڵاتانی ئورووپایی دەکەن و لەم ڕێگە پڕ لە مەترسییەدا گیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان دەخەنە مەترسیەوە.