هاوڵاتییەکی خەڵکی لاجانی پیرانشار لە ناوچەی شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، تەرمی هەڵواسراوی شوانێک بە ناوی “جەماڵ دوورباش “کوڕی مەحموود(گوڵاوی)، خەڵکی ئاوایی کانی باغی پیرانشار، لە ئاوایی” ئاسناوێ”ی شاری شنۆ دۆزرایەوە.
جێگای ئاماژەیە لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ، ٩١ هاونیشتمانی کورد بە هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
شایانی باسە کە سەرەڕای سەروەت و سامان و ژێرخانێکی یەکجار زۆری ئابووری لە کوردستان و ئێراندا بەڵام خەڵکەکەی بە هۆی سیاسەتە کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەوپەڕی هەژاری و بێدەرەتانیدا دەژین و زۆر بەی خۆکوژییەکان لە ئێراندا لەبەر هەژاری و دەسکورتی بووە.