هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ” فاڕووق عەزیزی” دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، “فاڕووق عەزیزی” هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کراوە.
فاڕووق عەزیزی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “بێمزورتێ” سەر بە شاری شنۆیە کە لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ ئەو ناوەندە بانگ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بیانووی ئەوەی یەکێک لە منداڵەکانی “فاڕووق عەزیزی” ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێرانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.