لە ڕۆژانی ڕابردوو، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد و بۆکان ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە دەکات و لێپرسینەوەیان لێ دەکا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەهاباد و بۆکان بنەماڵەکانی ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی بانگهێشت کردووە و دوای لێکردوون منداڵەکانیان کە ئەندامی حیزبە کوردییەکانن بگەڕێننەوە بۆ ئێران
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعات بەو بنەماڵانەی کە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کردوون، ڕایگەیاندووە ئیمە هەموو تێچووی ڕۆیشتن و هاتنەوەی ئێوە بۆ گەڕانەوەی ئەوان لەئەستۆ دەگرین.
شایانی باسە کە ئامانجی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، دروستکردنی کەشی ئەمنییەتی و نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێیە لە نێو خەڵکی کوردستاندا و دەیانهەوێ لەو ڕێگایەوە گووشار بخەنە سەر بنەماڵەی ئەندامانی حیزبە کوردییەکان کە بە پێچەوانەوە ئەوە نیشانەی ترسی کۆماری ئیسلامییە لەو هێزانە و ئەو ڕێژیمە لە کاریگەریی هێزە کوردییەکان لە سەر خەڵکی کوردستاندا تۆقیوە.