لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری لاو لە شارەکانی ڕوانسەر و سەردەشت لە کاتی کارکردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ئەشکان قادری“ لەکاتی کارکردن لە میکانیکییەک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی حەسەن ئاوای شەلە، سەر بە شاری ڕوانسەر لەکاتی کار کردن بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەستدا.
ناسنامەی ئەو مێرمنداڵە ١٧ ساڵەیە ”یاسر سەعیدی“ ڕاگەیەندراوە کە لە نزیک گوندی بەوراوا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.