دوای سێ حەوتوو لە دەسبەسەر کرانی “مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور”، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی “ڕەسووڵ حەمزەپوور” مامۆستای ئایینی خەڵکی پیرانشار دوای سێ حەوتوو لە دەسبەسەر کرانی و تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور” خەڵکی گوندی “خراپە” و پێشنوێژی گوندی ئەندێزەی بەشی لاجانی پیرانشارە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەری ٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەسبەسەر کردنی ناوبراو هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە و تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامیان خستۆتە پاڵ ئەو مامۆستا ئایینییە.