لە شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار سپای پاسداران بە هاوکاری بەکرێگیراوان، خەریکی دزینی ئاسەوارە مێژووییەکانە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە، چەند کەس بە کەلوپەلی پێشکەوتوو وەک لۆدێر و ماشێنی بارهەڵگر و کەرەستەکانی دیکە و بە بیانووی لیدانی کانگای بەرد، دەستیان کردوە بە هەڵکۆڵینی ئاسەوارێکی مێژوویی ئەم شوێنە کە ناسراوە بە ” ، شاخی دەندەوەر، دۆڵی خڕێ سێڵاوان”، بە هاوکاریی “ئیبراهیم حوسێن پوور” ناسراو بە “مەلا برایم” کەبەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامییە دەستیان کردووە بە دزین و بە تاڵانبردنی ئاسەوارەکانی ئەو شوێنە مێژووییە.
“مەلا برایم ” بەبێ گوێدان بە ڕای خەڵک و شورا و دێهیاری ئەم گوندە وتوویەتی هیچ کەس ناتوانێ لە ئەنجاندانی ئەم کارە ڕێگری لە من بکا هەروەها ئیدارەی ژینگەپارێزیش هەڵوێستی بەرامبەر بە ئەو کەسانە گرتووە بەڵام پێشیان پێنەگیراوە و بە نیشاندانی بەڵگە کە لە لایان سپای پاسداران پێیان دراوە دەیانهەوێ ئەم شوێنە بە نرخە بکەن بە ناوی کانگاوە و بە ناوی ئیبراهیم حوسێنپوورتاپۆ بکرێ.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ٤ ساڵ پێش ئاسەوارێکی دیکەی مێژوویی و هەڵکەوتوو لە ٥٠٠ میتری ئەم شوێنە بە دەستی چەتەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوان تاڵانکراو چەندین کەلوپەلی ئاڵتوونی و ئاسەواری بەنرخی مێژووییان دەرهێنا و دزییان.