ئه‌ندامێکی شووڕای شاری سنه ده‌ڵێ شاره‌داری پێشووی ئه‌م شاره که حه‌وتووی ڕابردوو له‌سه‌رکار لابرا، ته‌نیا له یه‌ک په‌روه‌نده‌دا ٢ میلیارد‌و ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی هاتۆته سه‌ر.
جه‌لال شه‌ریعه‌تی به ئاماژه به بوونی هه‌ندێ به‌ڵگه له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌میی شاره‌دارو یه‌کێک له ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به شاره‌داری له پهرهندهیهکدا ده‌ڵێ که ته‌نیا له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا بڕی 2 میلیارد‌و ٧٠٠ میلیون تمه‌ن حه‌یف و مه‌یل بووه.
ئه‌و که ئه‌رکی گه‌ڵاڵه‌کردنی پرسیاره‌کان له شاره‌داری له‌سه‌رکارلابراو له کۆبوونه‌وه‌ی ئیستیزاحی شاره‌داری پێشووی له ئه‌ستۆ بوو، ده‌ڵێ بابه‌تی مڵکیو دارایی یه‌کێک له‌و بابه‌تانه بوو که شاره‌داری له‌سه‌ر ئیستیزاح کرا.
ئه‌و به ئاماژه به‌و په‌روه‌نده‌یه‌ی باسی ده‌کا ده‌ڵێ له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا زه‌وییه‌ک که به که‌سێک فرۆشرابوو، به نرخێکی گرانتر له بایه‌خی خۆی له خاوه‌نه‌که‌ی کڕدراوه‌و له بری ئه‌وه له شوێنێکی باشتر زه‌وییه‌کی دیه به‌و که‌سه دراوه‌و هه‌موو ئه‌و مامه‌ڵه‌و قۆناغانه به‌بێ ئاگاداری شۆڕاو په‌سندکرانی له‌لایه‌ن شووڕای شاره‌وه بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شووڕای شاری سنه ده‌ڵێ ڕێکنه‌خستنی کاروباری ناوچه‌ی به‌هارانی سنه، ته‌فکیکی ڕێگه‌پێنه‌دراوی چه‌ند ناوچه‌و گۆڕینی سه‌ره‌ڕۆیانه به‌ڕێوه‌به‌رانی چه‌ند به‌شێک له شاره‌داریی وه‌ک چه‌ند خالێکی دیکه‌ی ئیستیزاحهکه باس کرد‌و ده‌ڵێ زیاتر له ١٥٠ که‌سی زیاده‌و به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ڕێوشوێنه قانونییه‌کان له شاره‌داری به بڕیاری شاره‌داری پێشوو دامه‌زراون که زۆربه‌ی ئه‌وان ئاغازادهو کوڕه مه‌سئول بوون‌و ته‌نیا به‌هۆی دۆستایه‌تیی باوکیان له‌گه‌ڵ شاره‌دار وه‌رگیراون.