لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران، “محەممەد جەواد شوکری موقەدەم” بەڕێوەبەری ماڵپەری “ئاپارات”ی بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدۆیەک لەم ماڵپەڕە، بە ١٢ ساڵ بەندکران مەحکووم کرد
دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆی وتووێژی ماڵپەڕی ئاپارات کە لەو وتووێژەدا باس لە چۆنییەتی منداڵبوون دەکرا، ئامادەکارانی ئەم وتووێژە دوای دەسبەسەرکردنیان، لە لێکۆڵینەوەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لەو کردەوەی خۆیان پەشیمان بوونەتەوە.
هەواڵنێری هێرانا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی، دادگای شۆڕشی تاران ٨ تۆماتباری لە دۆسییەی ماڵپەڕی ئاپاراتی بە ٨٩ساڵ حەپس مەحکووم کرد.
بەپێی ئەم حوکمە کە لە ١٢ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “محەممەد مۆقیسە” پەسەند و پێیان ڕاگەیەندرا، محەممەد جەواد شوکریموقەدەم بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئاپارات، بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژ بە ژنان یەک ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی بڵاوکردەنەوەی بابەتی بێ ناوەرۆک بێ نرخ بە یەک ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی هاندانی ژنان بۆ گەندەڵی، بە ١٠ساڵ و کۆی گشتی بە ١٢ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
هەروەها دادگا هەریەک لەو ٧ تۆماتبارەی دیکەی ئەم پەروەندەیە بە تۆمەتی “بانگەشەی گەندەڵی” بە ١٠ ساڵ و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ ناوەرۆک و بێ بەها بە یەک ساڵ و کۆی گشتی هەرکامیان بە ١١ساڵ بەندکران مەحکووم کراون.