له‌که‌مپه‌کانی ڕۆیکێن و شیناربووی نۆڕوێژو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆچبه‌رانی کوردهوهڕێز له‌یادو بیره‌وه‌ریی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان نرا.
شه‌وی ٢٦ ی سه‌رماوه‌ز ده‌یان که‌س له‌ئه‌ندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌که‌مپی کۆچبه‌ران له”ڕۆیکێن” ی نۆروێژ ڕێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی ٢٦ ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان‌و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و ڕێوڕهسمهبهسروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو ڕاگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕیزگرتن له‌شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێکردو، عومه‌ر شاداب، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له‌سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵا‌و حه‌ماسه‌ی پێشمه‌رگه‌بۆ به‌شدارانی ڕێوڕهسمهکهدوا.
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک سروود‌و گۆرانی به‌ده‌نگی سیروان عه‌بدوڵلاهی پێشکێشکرانو دواتر په‌خشانێکی سه‌رنجڕاکێش له‌سه‌ر ئاڵا‌و حه‌ماسه‌ی پێشمهرگهلهلایهن کوڕهههستیارێکی خۆراوای کوردستان خوێندرایه‌وه‌و کۆڕه‌که بهپیرۆزباییو شایی‌و شادیی به‌شداران درێژه‌ی پێدرا.
هه‌روه‌ها ئەندامانی حزبی دێموکراتی کوردستان لە کەمپێکی دیکه‌ی وڵاتی نۆروێژ یادی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌و ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان به‌رز ڕاگرت.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه که ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٦ی سەرماوەز، لە کەمپی “شیناربوو” لە وڵاتی نۆروێژ به‌ڕێوه‌چوو، بە مارشی ئەی رەقیب‌و ڕاگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدان دەستی پێ‌کرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا تاهیر لەیلانی، کورتەیەکی لە مێژووی ئەو رۆژە بۆ ئامادەبووان باسکردو لە درێژەی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا باوکی ئازاد، کە کوردێکی رۆژئاوای کوردستانە، کوباسێکی لە مێژووی ئەو رۆژە کرد‌و له سه‌ر چۆنیه‌تیی دیاریکردنی ئه‌و ئاڵایهبۆ کوردستان‌و پێکهاته‌که‌ی بۆ به‌شداران دوا.
ئه‌م رێورەسمە که بە بەشداری کوردهکۆچبهرهکانی هەموو به‌شه‌کانی کوردستان نیشته‌جێ له‌م که‌مپه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، بە خوێندەوەی شێعر‌و شایی‌و شادیی ئاماده‌بووان دریژه‌ی پێدرا.