لەگەڵ ئەوەی مەهاباد لە ڕووی سەرچاوەی ئاوییەوە بە شارێکی دەوڵەمەند دەناسرێ بەڵام بەهۆی مودیریەتی هەڵەی کۆماری ئیسلامی و گرینگی پێنەدانی کاربەدەستانی ئەو شارە لانیکەم ٢١ ئاوایی مەهاباد کێشەی کەمیی ئاویان هەیە.
هێندێک ئاوایی وەک بایندەرێ کە زیاتر لە ٦١ بنەماڵەی لێ دەژێ بە تانکی ئاوی بۆ دەچێ و خەڵکی ئەو گوندانە لەگەڵ کێشەی جێددی بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێن و کەمیی ئاو ڕووبەڕوو بوونەوە.
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی سەلماندوویەتی کە توانایی دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی نییە و ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕۆژبەڕۆژ دژوارتر دەبێ.