مام سەعید سەعیدی، باوكی شەهید “عەلی سەعیدی” بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، مام “سەعید سەعیدی” باوکی شەهید”عەلی سەعیدی” بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا لە شاری بانە، کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمێشە دڵە گەوەرە و پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
مام سەعید، پیاوێکی کوردپەروەرو و دێموکراتدۆست بوو و لە ڕێگای ڕزگاری خاک و نیشتمانەکەیدا کوڕیکی بە ناوی “عەلی سەعیدی” پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردوە.
شایانی باسە کە شەهید “عەلی سەعیدی” پێشمەرگەیەکی فیداکار و دڵسۆزی گەڵ و نێشتمانەکەی بوو کە بە داخەوە لە ساڵی ٦٨ی هەتاویدا، گیانی پاکی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کرد و چووە ڕیزی نەمرانی حیزب و گەلەکەیەوە.
جێگای ئاماژەیە کە مام سەعید، کوڕێکی دیکەی بە ناوی”عومەر سەعیدی” لە کاتی کاسبی کردندا بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراوە .
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی مام”سەعید سەعیدی” سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.