هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “حەسەن قادرنژاد” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی سەقزی بە ناوی “حەسەن قادرنژاد” ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی بەسەرداسەپاو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.
شایانی باسە کە دەسبەسەرکردن لە ئێران و بە تایبەت کوردستان هیچ بنەمایەکی یاسایی و دادوەریی باوەڕپێکراوی نییە و هێزەکانی ڕێژیم و بە تایبەت ئیتلاعات و سپای پاسداران دەستیان ئاوەڵایە بۆ هەر جینایەتێکی نامرۆڤانە دژی خەڵکی کوردستان و ئێران و گرتن و کوشتن و ئەشکەنجەدان بەشیکی بەرچاوە لە ئەرک و نەریتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر خەڵکدا.