فیلمی “جنایت بیدقت” لە دەرهێنەریی دەرهێنەرێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی “شارام موکری” لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شیکاگۆ، خەڵاتی “هۆگۆی زێوی” بەدەست هێنا.
ئەو فیلمە لە ٥٦مین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شیکاگۆ لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەر هەتا ٤ی خەزەڵوەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش دەکرێ.
ئەمە دووهەمین خەڵاتە کە لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان دەدرێ بە فیلمی “جنایت بیدقت”.
پێشتریش، ئەو فیلمە خەڵاتی باشترین فیلمنامەی ئۆرجیناڵی ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی سەربەخۆی لە ڤێستیڤاڵی “ڤێنیز” لە وڵاتی ئیتالیا بەدەست هێنابوو.
ناوەڕۆکی ئەو فیلمە پێوەندیی بە سینماوە هەیە و سەبارەت بە بینەرانە کە پێش لە دەستپێکردنی بڵاوکردنەوەی ئەو فیلمە بیروبۆچوونی خۆیان لەسەر فیلمەکەدەردەبڕن و چیرۆکی فیلمەکە و بۆچوونی بینەران پێکەوە گرێدراوە.
شارام موکری لەدایکبووی ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ٥٧ی هەتاوییە و خەڵکی کرماشانە و خوێندنی باڵای لە بەشی “دەرهێنەری” لە زانکۆی “سوورە” وەرگرتووە و لە ساڵی ٩٠ی هەتاویدا، یەکەم چالاکیی خۆی لە کورتە فیلمی فارسیی “طوفان سنجاقک” دەست پێکردووە.