خاتوو مەعسوومە فەقێ، خوشکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ( کاک مستەفا فەقێ)، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، خاتوو مەعسوومە فەقێ، خوشکی کاک مستەفا فەقێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە “موشیرئاوا”ی ناوچەی ئاڵە شینی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە، دڵە پڕ لە هیوا و ئومێدەکەی لە لێدان کەوت بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو مەعسوومە فەقێ، خوشکی پێشمەرگەی فیداکار و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مستەفا فەقێیە کە لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبدایە.
شایانی باسە کە خاتوو مەعسوومە ، کچی حاجی مەلا عەبدوڵای موشیرئاوا،لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و دێموکراتدۆستدا ژیاوە و بنەماڵەیەکی خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە و کۆمەڵانی خەڵکی بۆکان بوون کە وهەمووکاتێ خزمەتی پێشمەرگەیان کردووە و لە هیچ یارمەتییەک بۆ پێشمەرگە دریغییان نەکردووە و ماڵەکەیان شوینی متمانە و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب بووە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو مەعسوومە فەقێ پرسە و سەرە خۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و مستەفا فەقێ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











