چالاکێکی سیاسی کورد کە ٩ ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سوئێد کردبوو، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە، مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە دیپۆرتی وڵاتی ئێران بکرێتەوە.
چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی “سەید زەکەریا حوسێنی” دوای ٩ ساڵ مانەوە لە وڵاتی سوئێد، داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەتکراوەتەوە و ئێستا مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.
ناوبراو خەڵکی سەردەشت و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و دوای ٩ ساڵ مانەوەی لە سوئێد، پێی ڕاگەیەندراوە کە داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە و دەبێ خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵێ و ئەگەر ئەو کارە نەکا ئەوە دیۆرت دەکرێتەوە.
شایانی باسە کە دیپۆرتکردنەوە سەید زەکەریا حوسێنی بۆ ئێران جێی نیگەرانییە و داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها ناوەندە مرۆڤدۆستەکان دەکەین کە هەوڵەکانیان بۆ پێشگرتن لە دیپۆرتی ئەو هاووڵاتییە بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەکرێتەوە.