بەپێی هەواڵی ئاژانسی هه‌واڵدەریی ڕۆیتێرز، به‌هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ناو یه‌كێک له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی پێترۆشیمی له ڕۆژئاوای ئێران، لە بەندەری خومەینی ، كارگه‌كه ئاگری گرتوە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە.
هەر له‌وباره‌وه كۆمپانیای “به‌نده‌ری خومەینی” بۆ به‌رهه‌مه شیمیاییه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێ.
هەروەها “ئاژانسی هه‌واڵی خوێندکاران” له‌سه‌ر زاری ئه‌و كۆمپانیایه بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئاگرەکە تەشەنە بکاتە نێو بنکەی بۆنه‌كان له‌و كارگه‌یە، ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و ڕاشیگه‌یاند، ته‌نیا ئه‌ندامێكی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به سووكی بریندار بووه.
بەپێی سه‌رچاوه‌کانی میدیاکانی ئێران، ئاگره‌كه زیانی زۆری ماددی به كارگه‌كه گه‌یاندووه. هەروەها ئاماژه‌یان بەوەدا کە ئه‌و كارگه‌یه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی به‌رهه‌مه پێترۆشیمیاییه‌كان له ئێران داده‌نرێت و به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ده‌گاته زیاتر له یه‌ک میلیۆن تۆ‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌وره، دامه‌زراوه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كیان له شوێنه هه‌ستیاره‌كان ڕوویانداوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران تۆمه‌تی ئه‌و ڕووداوانه‌یان نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی هیچ لایه‌نێک و لەو بارەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە.