پرۆژەی”خەڵات بۆ گەیشتن بە دادپەروەری” ڕایگەیاند کە ئەم ٣ کەسە بەرپرسی قاچاخی نەوت و شاردنەوەی دەوری سپای پاسدارانی ئێرانن بۆ کاری تێرۆریستی و هەروەها تۆمەتبارن بە فرۆشتنی نەوت و کەلوپەلی ئێرانی و ناردنی پارەکەی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان.
ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە درێژەی پرۆژەی” خەڵات بۆ گەیشتن بە دادپەروەری” لە هەمبەر دەسکەوتن و پێدانی زانیاری لە سەر فەرماندەکانی ڕایەڵەی دارایی حیزبوڵڵای لوبنان ١٠ میلیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاریکردووە.
٣ کەس لە فەرماندەکانی میلیشیا تێرۆریستەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بە ناوەکانی” محەممەد قەسیر، محەممەد قاسم ئەلبەزال وعەلی قەسیر” کە ئەمریکا بە هۆی دابین کردن و پشتیوانی کردنی دارایی حیزبوڵای لوبنان و ناردنی سەدان میلیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنان بۆ پەرە پێدان بە کارو کردەوە تێرۆریستییەکانی بە تاوانبار ناساندوونی، ڕایگەیاند لە هەمبەر پێدانی زانیاری لە سەر ئەو کەسانە ئەمریکا خەڵاتێکی ١٠ میلیۆن دۆلاری پێدەبەخشی.
ناوەندی پرۆژەی”خەڵات بۆ گەیشتن بە دادپەروەری” ڕایگەیاند کە ئەم ٣ کەسە بەرپرسی قاچاخی نەوت و شاردنەوەی دەوری سپای پاسدارانی ئێرانن بۆ کاری تێرۆریستی و هەروەها تۆمەتبارن بە فرۆشتنی نەوت و کەلوپەلی ئێرانی و ناردنی پارەکەی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان.
شایانی باسە کە وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی خستۆتە سەر ئەم سێ کەسە و ناوەکانیانی خستۆتە نێو لیستی ڕەشی تێرۆریستەکانەوە.