فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 17:08
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

عەلی پیرۆتی، فەرماندەری حەماسەخوڵقێن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/22
in ئەدەب

برایم چووکەڵی

حیزبی دیموکراتی کوردستان و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ شانازی بەوە دەکەن کە لاپەرەکانی مێژووی خەباتی دەیان ساڵەی شۆڕشگێرانە‌ و بێ‌پسانەوەی، بە خوێنی ڕۆڵە بەئەمەگەکانی نووسراوەتەوە، ڕابردووی خەباتی دوورودرێژ و پڕاوپڕ لە قارەمانەتی ‌و فیداکاریی کادر و پێشمەرگەکانیەتی، و بۆ دابین کردنی ویست‌ و داخوازە ڕەوا و لەمێژینەکانی لە بەرامبەر سیاسەتی سەرکوتکەرانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەچۆک دانەهاتوە و گیانی پاکی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی فیدای سەربەستی ‌و ئامانجی کردوە. یەکێک لەو ڕۆڵە تێکۆشەرانە کە باشترین ساتەکانی تەمەنی خۆی لەپێناو وەدیهینانی ئامانجی گەلەکەیدا بردە سەر و هەر لەو ڕێگایەشدا گیانی بەخشی شەهید «عەلی پیرۆتی»‌‌یە، کە لە «هەگبەی شاخ و شۆڕش» ئەمجارە یادی دەکەینەوە.

شەوی ١٧ی خەکەلێوەی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی پێشمەرگە قارەمانەکانی هێزی ئەفشین بە فەرماندەیی عەلی پیرۆتی بۆ دەست بەسەر داگرتنی موڵگەی دوژمن لە چیای» چارشێو بەسەر» بە پێی گەڵالەیەکی لەپێشدا داڕێژراو دەست بەکار بوون‌. لە کاتی دیاریکراو یەکەمین مووشەکی ئارپیجی ڕەوانەی موڵگەی دوژمن کرا و پاشان ئاوربارانی گوللە دەستی پێ کرد. زەبری کوڕانی دێموکرات بە ڕادەیەک توند ‌و لەنەکاو بوو کە دوژمنی تاساند و لە ماوەیەکی کورتدا چەند سەنگەریان لە دوژمن گرت.

هێزی دوژمن هەولی دەربازبوونی لە چنگ ڕۆڵەکانی دێموکرات دەدا، بەڵام نەیانتوانی خۆیان دەرباز بکەن و زۆری پێ نەچوو کە موڵگەی دوژمن تەفروتونا بوو. بەداخەوە لە گەرمەی شەڕدا سینگی پڕ لە ئاواتی عەلی پیرۆتی بەر گوللەی دوژمن‌ کەوت‌ و بە توندی بریندار بوو. عەلیی قارەمان لەکاتیکدا کە خوێن لە برینەکانی دەچۆڕا بە دەنگیکی جوامێرانە هاواری دەکرد: «بۆ پێشەوە هاوسەنگەرانم، لێیان بدەن، با زەبری کاریگەرتان بچێژن، مەترسن دوژمن زەبوونە و لە ئاخرین پەلەقاژەی خۆی دایە». مخابن گوڕە و دەنگی دوژمن تۆقێنی عەلی بەرەبەرە کز و کزتر بوو سەرئەنجام چاوەکانی لەسەر یەک دانا و، ماڵئاوایی یەکجاری لە هاوسەنگەران و نیشتمانە خۆشەویستەکەی کرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

شەهید عەلی پیرۆتی ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی دەست‌ڕۆیشتووی ئاوایی «گردەقیتی» ناوچەی نەغەدە چاوی بەدنیای ڕوون کردەوە. بەرەبەرە لە باوەشی دایکی خۆشەویستیدا باڵای کرد و لە تەمەنی ٦ ساڵیدا ڕەوانەی قوتابخانە کرا. پاش ماوەیەک ماڵیان بەرەو ورمێ گواستەوە و لەوێش درێژەی بە خوێندن دا و پۆلەکانی سەرەتایی تەواو کرد و چووە قۆناغی ناوەندییەوە. دواتر بەهۆی هێندێک گیروگرفت نەیتوانی زیاتر لەوەندە درێژە بە خوێندن بدا و لە پۆلی ٣ی ‌ناوەندیدا ماڵئاوایی لە قوتابخانە کرد. پاشان بۆ بژیوی بنەماڵە ڕووی لە کار و کاسبی لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان کرد. ئەو کار کردنە لە شارەکانی دیکە وای لێ کرد کە هەست بە فەرق‌ جیاوازییەکی زۆر لە نێوان گەلانی ئێراندا بکا، بۆیە بیری ئازادیخوازی لە مێشک و دڵیدا چەکەرەی کرد و لەمەودوا ئاوێتەی ژان ‌و ئازارەکانی ژیانی پڕ لە مەینەتیی نەتەوەکەی بوو. عەلیی تازەلاو لە ڕێپێوانەکانی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی پاشایەتیدا ڕۆڵی بەرچاوی گێرا و لە ڕوونکردنەوەی لاواندا ئەرکی گرنگی وەئەستۆ گرت.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویدا و، دەست‌پێکی تێکۆشانی ئاشکرای ‌حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە لێکدانەوە و لێ‌وردبوونەوەی تەواو، ڕێبازی پر لە شانازیی حیزبی دێموکراتی هەڵبژارد و، بە لەبەر کرنی بەرگی پیرۆزی پێشمەرگە لە ڕیزی تێکۆشەرانی هێزی شەهید ئەفشین‌دا تێکۆشانی پێشمەرگانەی خۆی دەست پێ کرد.

شەهید عەلی پیرۆتی بە هۆی ئازایەتی و کارلێهاتوویی خۆیەوە، زۆر زوو هەڵی دا و، قۆناغەکانی بەرپرسایەتیی یەک لە دوای یەک بەجێ هێشتن. سەرەتا بە فەرماندەری پەلێک لە پێشمەرگەکان دیاری کرا، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر خۆی بۆ بەرپرسایەتیی قورستر هەڵ دەنا و، زۆری پێ نەچوو کە بەرپرسایەتیی فەرماندەری لکی پێ سپێردرا. بە هۆی سەرکەوتنی لەو ئەرکە قورسەیدا گۆی سەرکەوتنی لە ئاستێکی بەرزدا لە مەیدان بردە دەرێ، و دواتر بە جێگری فەرماندەری هێز دیاری کرا. ئەو لە زۆر شەڕی حەماسیدا بەشداری کرد و، بەهۆی پلان و گەڵاڵە ڕێک‌وپێکەکانی، زۆر زەبری گورچووبڕ لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کەوتن. لە زۆر مەئموورییەتی حیزبیدا بەشداریی چالاکانەی کرد و، گەلیک داستانی حەماسی و پڕ لە قارەمانەتیی بۆ مێژووی حیزبەکەمان تۆمار کرد.

چوونی بۆ شیمالی کوردستان بە فەرماندەری دەستەی عەمەلیاتی پێشمەرگەکانی هێزی شەهید سەرگورد عەبباسی کە بەڕاستی دوژمنی تەزاند، یەکێک لەو مەئمورییەتانە بوو کە حەماسەی تێدا خولقاند و قارەمانەتی تێدا نواند و، بۆ هەمیشە لە زەین و بیری خەڵکی ناوچەکانی ورمێ و خۆی و سەلماس‌دا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. دواتریش بە کرێگیراوانی ڕێژیم لەو ناوچانەدا بە بیستنی ناوی عەلی پیرۆتی مچوڕک بە لەشیاندا دەهات و ئەندامیان وەلەرزە دەکەوت. لە ماوەی ئەو بەرپرسایەتییانەی‌دا گەلێک دەرسی بەکەڵکی بۆ هاوسەنگەرانی بەجێ هێشت و، زۆر یادگاری بەنرخی لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیان‌دا تۆمار کرد.

بەداخەوە هەروەک ئاماژەی پێ‌ کرا، شەوی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە هێرش بۆ سەر پایگای «چارشێوبەسەر» لە گەڵ دوو هاوسەنگەری دیکە بە ناوەکانی «محموود تاڵانی» و «مەحموود مەحموودتاش» گیانی پێشکەش بە ڕێگای ڕزگاری کوردستان کرد.

یادی بەخێر و ڕێگای پر لە شانازیی تا سەرکەوتنی نەتەوە زۆر لێکراوەکەمان بەردەوام بێ.

Tags: عەلی پیرۆتی، فەرماندەری حەماسەخوڵقێن

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist