فارسی
English
ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی ئاب ساڵی 2026 | کاتژمێر 17:04
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

شانازیی بە “مەڕ” بوونمان دەکەین

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/10/22
in ئەدەب

دارسمە

بۆ تەواوکردنی چیرۆکی ئەمجارە لە سەر دارێکی نیزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خۆمەینی گوێم بۆ دەردەدڵی مەڕێکی چاوەڕوانی سەفەر شل کردوە و وەک خۆی بۆتانی دەگێڕمەوە.

کەسی لەمن بێ‌زیان ‌و‌ زەڕترتان لەسەر ئەم گۆی زەوییە دەست ناکەوێ. وەک مەڕی خوام و زەڕم بۆ کەس نییە. حەزم لە ژیانی بەکۆمەڵە و پێم‌خۆشە بەردەوام لە نێو “ران” بم، سەرم لە بن دونگی مەڕی پێشەوەم و دونگم لەسەر سەری مەڕی دواوەم بێت. هیچ حەزم لە ژیانی تەنیایی نییە و کاتێک دوور لە ڕان بم سەری کێوانم لێ وێک دێ و لەتاوان بەردەوام سەر دە ئێرە و ئەوێ دەکوتم. ئەوەندە لە گورگ دەترسم هەر ناوێرم بیریشی لێ‌بکەمەوە. گورگی بێ ئیمانیش لە جیات ئەوەی دانەیەکمان بخوا، دەکەوێتە نێومان و قوڕگمان دەگرێ و ورگمان دەدڕێ.

سەرچاوەی خوری و شیر و بەرگنم. گۆشتم هەر باسی مەکە. گەلی گوندییان و جیرانان بەتایبەت موسوڵمانان ئەم گۆشتەم شەقار شەقار دەکەن و بە قولاپی قەسابخانەکاندا هەڵی‌دەواسن. دوژمنی باوکە کوشتەم وڵاتی سعوودیەیە. هەموو ساڵان بەر لە جەژنی قوربان لەگەڵ هاوڕێیان و گەلی دە دۆست برادەران کۆمەڵ‌کوژمان دەکەن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەک نەبای پێدا هاتبێ و نە بۆران هەر باسی ئەم ژینۆسایدەی ئێمە ناکا. ڕەببی دوژمنی باپیریشتان تووشی ئەمجۆرە “هۆلۆکاست”ـە نەبێ. زۆربوونی ژمارەی دانیشتووانی سەرگۆی زەوی و پێداویستییان بە گۆشت‌خواردن و لە سەرووی هەموویان کۆمەڵ‌کوژییەکەی هەموو ساڵانی سعوودیە، گورگیشی لەبیر ئێمە بردووەتەوە. ئایین و ئابووری و کێشەی نەتەوەکان ئێمەی “مەڕ”یشی تووشی سیاسەت کردوە و ناچارین بە ئێما و ئاماژە و ئیشارەش بێت جاروبار لەنێو خۆماندا باس و خواسی سیاسی بورووژێنین. بەڵام ئەم ورووژاندنەش دەبێ زۆر بە هێواشی بێ و ئێمە هەر بە مەڕ بناسرێین. بە تایبەت ئەوکاتەی لە خاکی پیرۆزی کۆماری ئیسلامین یان لێیەوە نزیکین، بەهۆی مەڕ بوونمان بەردەوام خێر و خۆشی و چاکەمان بەسەردا دەبارێ.

ئێمە لەم وڵاتە کارمان بە هیچ نییە و تەنیا سەری خۆمان بەردەدینەوە. بە دونگمان سێبەر لە سەری یەکتر دەکەین و لە نێو خوریە ئەستوورەکەماندا نە باکمان بە گەرمایە و نە بە سەرما. ئاغایانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی زۆر جار یارمەتیشمان دەکەن. هەرچەندە لەم دواییانەدا خۆمان بە سیاسەتمەدار دەزانین و لای خۆمان پێمان‌وایە ئێمەش لە سیاسەت تێ‌دەگەین، بەڵام لای برادەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی هەر وەسەر خۆمانی ناهێنین. زۆر جار کەوڵەکەمان بێ ئەوەی بیگرون و بیبەنە کارگە و ڕەعەمەلی بێنن، بۆنی دەباغ‌خانەی لێ‌دێت.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەستەیەکمان لە ئاسمانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێیان قەوما و ئەلحەق زۆر بەجوانی ئێمەیان گرتەوە. ئەو کاتەی ڕانەمەڕێکی گەورەمان لە ئاسمانی ئێران لە نێو فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی هومادا بووین، فرۆکەکە تووشی کێشەی تەکنینکی هات و بە ناچاری لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی تاران نیشت. وەک لە کابینی فرۆکەوانەکاندا باس دەکرا، بڕیار بوو بۆ وڵاتانی عەڕەبی باشووری کەنداوی فارسمان بەرن. هەرچەند وەرزەکە وەرزی قوربان نییە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هەر ئەم قوربانی‌کردنە بە‌کۆمەڵە لە ساڵانی پێشوو کەم‌ ڕەنگ‌تر بووەتەوە، سەرەڕای ئەمەش چونکە ئێران و سعوودیە لە ناوچەکەدا لەبەر یەکن و ئێمەش بڕیارە لەوێ تووشی کۆمەڵ‌کوژی بین، دیارە بە گوێرەی عورفی سیاسەت کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دۆستی ئێمەیە. ئەلحەق و ئینساف کۆماری ئیسلامی بەردەوام حەزی لە مەڕ بووە.

سەرتان نەهێشێنم ئەو کاتەی فڕۆکەی هەڵگری ئێمە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خۆمەینیی تاران نیشتەوە، بە ڕێز و ئیحترامێکی زۆرەوە دایان‌بەزاندین و بێ‌ئەوەی داوای پاسپۆرت و ڤیزامان لێ‌بکەن، بە دەوری فڕۆکەخانەکەدا بڵاویان کردینەوە. ئەلحەق دەسەڵاتی ئێران بە هەموو شێویەک مەڕگرە، یانی ئەگەر میوان مەڕ بێت، میوانگرە. لەم ماوەیە‌‌دا یەک‌دوو سەر مەڕ کە دونگیان باریک‌تر و وەک من حەپەنگ نەبوون و زیاتر سەریان لە سیاسەت دەخورا، هێندێک وردەباسی سیاسییان ورووژاند. ئاخر ئەوان دوونگیان باریک و هەڵسووڕتریش بوون، هەر بۆیە لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا هەتا مەکینەی فرۆکەکە دروست کرایەوە، هەر بەملاوبەولادا خولانەوە و مەعلوومات و زانیارییان کۆ‌کردەوە. وەک قسەی ئەوان بێت، ئێمە لە تورکیاوە بۆ باشوری کەنداو دەبرێین و دیارە هەرچۆنێک بێت لەوێ سەرمان دەبڕن و دەمانخۆن. بەڵام برادەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر ڕێزیان گرتین. وەک مەڕە دونگە باریکەکانی خۆمان دەیانگوت زستانی ڕابردوو، فڕۆکەیەک لێرەوە بەرەو ئۆکرانیا فڕیبوو، کراوەتە ئامانجی دوو مووشکی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی‌ ئێرانی و بە سەرنشین و بەرنشینەوە تێدا چووە.

مەرە دونگە باریکترەکان دەیانگوت فڕۆکە ئۆکرانییەکە ١٧٦ کەسی تێدا کوژراوە کە زۆربەیان ماموستای زانکۆ و دکتۆر و ئەندازیار بوونە.

هەر مەڕە دونگە باریکترەکانی خۆمان بە گوێی یەکتریاندا دەچرپاند: خۆزگە بەخۆمان ماموستا و ئەندازیار و دکتۆر نین و ئەوان کە خۆیان بە زاناتر دەزانی شانازییان بەم “مەڕبوون”ـەمان دەکرد.

Tags: شانازیی بە "مەڕ" بوونمان دەکەین

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist