ئەنجوومەنی باڵای کاری ئێران ڕایگەیاند، داهاتی مانگانەی کرێکارێکی ئاسایی لەو وڵاتە بۆ دەوروبەری ٨٠ دۆلار دابەزیوە، بەو داهاتە دۆخی ژیانیان پلەیەک لە هێڵی هەژاری خراپتر بووە.
عەلیڕەزا حەیدەری، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کاری ئێران بە میدیای فەرمی کاری ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند، بە بەراوردکردنی نرخی دۆلار و تمەن، ئێستا لانیکەم داهاتی مانگی کرێکارێک لە ئێران ٨٠ دۆلارە کە زۆر کەمترە لە هێڵی هەژاری و دەشڵێت، بەو داهاتە کرێکاران توانای دابینکردنی لانیکەمی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی خۆشیان نەماوە.
ئەنجوومەنی باڵای کاری ئێران ڕایگەیاندووە، ئاستی هێڵی هەژاری لەو وڵاتە داهاتی مانگانە ١٠ میلیۆن تمەنە، داهاتی کرێکارێکی ئاسایی کەمتر لە ٣میلیۆن تمەنە.
ئەمریکا بەردەوامە لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، کە دواینییان سزادانی ژمارەیەک بانکی ئێرانی بوو. سزاکان بوونەتە هۆی دابەزینی بەهای تمەن و هەڵاوسانی بازاڕ، بە جۆرێک زۆر لە خێزانەکانی ئێران توانای کڕینی پێداویستییە سەرەتاییەکانی رۆژانەیان نەماوە کەچی ئاخوندەکان بەردەوامن لە سیاسەتی دزی و تاڵانی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە و پشتگوێخستن و کوشتن و زیندانیکردن و سەرکوتکردنی خەڵکی ئێران و ئاژاوەگێڕی و شەڕ و ماڵوێرانی لە جیهاندا