ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئیسرائیل و سوودان لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەی ڕەسمی ئاساییکردنەوەی پێوندییەکانیان ڕادەگەێنن
بڵاوکراوەی ئیسرائیل هیوم، ڕایگەیاند کە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل کە لە وتووێژی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسرائیل و سوودان بەشدار بووە دەڵێ: ئەم دوو وڵاتە بەزووترین کات پێوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە و لە چەند ڕۆژی رابردوودا بە شێوەی فەرمی ڕایدەگەێنن.
ئوفیر ئاکۆنیس، وەزیری پێوەندییە ناوچەییەکانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە هەواڵی فرمیی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسرائیل و سوودان پێش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رادەگەیندرێ.
ئاکۆنیس، لە وتوویژێکدا لە گەڵ رادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل وتی: چەندین وڵات هەوڵی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل داوە، بە ڵام ناوبراو ئاماژەی بە ناوی وڵاتەکان نەکردووە و وتی: باشتر وایە کە یەکەمین جار بەشێوەی فرمی لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاییەوە ڕابگەیندرێ.
مایک پۆمێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ ڕەزبەر وتی: بەدوای ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و سوودان، ئەمریکا سوودان لە لیستی تێرۆر دێنێتە دەرەوە.