دەوڵەتی یاسایی یەمەن دووشەممەی ڕابردوو ڕێژیمی ئێرانی بە ڕێژیمێکی “تێرۆریست و ئاژاوە گێڕ” ناو برد و لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە یەمەن سکاڵای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان تۆمار کردوە.
مۆعەمەر ئەلڕیانی وەزیری زانیارییەکانی یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، دوای جەختکردنەوە لە هەمبەر دەستێوەردان و داگیرکارییە ئاشکراکانی ڕێژیمی ئێران بە دژی یەمەن، داوای لە خەڵک و وڵاتانی ناوچەکە کرد کە لە هەمبەر ئەوەیکە لە یەمەن ڕوودەدا تەنیا سەیرکەر نەبن و چاو لێنەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی “ئەلعەرەبیە” مۆعەمەرئەلڕیانی، وەزیری زانیارییەکانی یەمەن، شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی یاسایی، ئەرتەشی یەمەن و هاوپەیمانەکانمان ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی بۆ بەرگری لە خاکی نیشتمانەکەمان و دژ بە پڕۆژە داگیرکارییەکانی ڕێژیمی ئێران و سیاسەتی دەستێوەردان و ئاژاوە و کردەوەی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا بەڕیوە دەبەن.
هەر لەم پێوەندییەدا “ئەلڕیانی” داوای لە خەڵک و وڵاتانی ناوچەکە کرد کە لە هەمبەر داگیرکاری و دەستێوەردانە ئاشکراکانی ڕێژیمی ئێران بە دژی یەمەن تەنیا سەیرکەر نەبن و چاو لێنەکەن.
هەروەها ناوبراو داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد کە دەبێ هەموومان بە کۆدەنگی ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە گەورەیە کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان، ببینەوە و کۆتایی پێبهێنین.
شایانی باسە کە دەوڵەتی یاسایی یەمەن دووشەممەی ڕابردوو ڕێژیمی ئێرانی بە ڕێژیمێکی “تێرۆریست و ئاژاوە گێڕ” ناو برد و لە هەمبەر دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە یەمەن سکاڵای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان تۆمار کردوە.
هەروەها دەوڵەتی یەمەن دانانی “حەسەن ئەژیر ئێرلوو” یەکێک لە ئەندامانی تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانی وەکوو باڵویز لە لای میلیشیا چەکدارە حووسییەکان لە سەنعا و پێدانی باڵویزخانەی یەمەن لە تاران بە میلیشیا چەکدارەکانی حووسی مەحکووم و ئەم کردەوانەی ڕێژیمی ئێرانی بە دژی یەمەن و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ناو برد.