وەزیری بەرگریی ئەمریکا : پانتایی ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئەفریقاوە تا ڕۆژهەتى نێوەڕاست و ئەفغانستان درێژ دەبێتەوە و ئەمە مەترسییە بۆ سەر جیهان.
مارک ئیسپێر وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا دوێنێ سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى ئاتڵانتیک سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست گوتى: ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێک کە زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکە ئێستا دەزانن کە کۆمارى ئیسلامى ئێران و شەڕەنگێزییەکانى لە ناوچەکە بۆ نزیکەى چوار دەیەى ڕابردوو، گەورەترین هۆکارى نیگەرانى ئێمە و خۆشیانە.
ئیسپێر گوتیشى “لە ڕاستیدا پانتایی چالاکییەکانى ئەوان لە ئەفریقاوە تا ڕۆژهەتى نێوەڕاست و ئەفغانستان درێژ دەبێتەوە، ئێمە ئەم مەترسییە هاوبەشەى ڕیژیمی ئاخوندەکان دەبینین و دەزانین کە چۆن دەبێت لەبەرامبەرىدا بوەستینەوە.