تازەلاوێکی دیکەی کورد بەهۆی خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان خەڵکی ئاوایی موسک سەر بە شاری مەریوان خۆی سوتاندو لە ئاکامدا گیانی لەدەستدا .
بەپێی زانیارییەکان ئەو کچە کوڕێکی خۆش ویستووە بەڵام باوکیو زردایکەکەی قایل نەبوون، ئەویش ڕۆژی سێشەممە ئاوری لە خۆی بەرداوەو لەگەڵ هەموو هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری سنە بەڵام بەهۆی قووڵیی برینەکانی گیانی ڕۆژی چوارشەممە گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە هەر لەو حەوتوویەدا دوو لاوی تەمەن کەمتر لە ٣٠ ساڵ لە شاری کەنگاوهر بە هۆکاری بێکاری خۆیان کوشتووە.
یەکێک لەو لاوانە بە ناوی هادی بەهرامی بە فیشەکی دەمانچە کۆتایی به ژیانی هێناوهو ئەوی دیکەیشیان بە ناوی حەمید ئەحمەدی بە خواردنی لەڕادەبەدەری حهب ئێوێردۆزی کردوهو مردوه.
ههر ئهو حهوتوویهو ڕۆژی شهممه، ٢١ ی سهرماوهز لاوێک له سهردهشتیش به ناوی ئاسۆ شێخهپوور که دوای خۆکوژییهکهی چهند ڕۆژ بوو له کۆمادا بوو، گیانی له دهست دا.