پێبژاردنی ٤میلیۆن دۆلاری کۆمپانیای “بەرکشایر هاتاوی”، بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند، “وارێنبافت” میلیاردێڕی ئەمریکایی و خاوەنی کۆمپانیای ” بەرکشایر” لە بە دواداچوونی یەکێک لە لقەکانی لە وڵاتی تورکیە لە پێشلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، دەبێ بڕی ٤میلیۆن و ١٤٠هەزار دۆلار وەکوو پێبژاردن بدات بە دەوڵەتی ئەمریکا.
بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیای “ئیسکار”ی تورکیە لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٦ بە متمانەی ئەوەیکە کەلوپەلەکانی بۆ فرۆشتنی دووبارە بگاتە دەستی ئێران و دەوڵەتی ئەم وڵاتە، ١٤٤بار ئامێری پیشەسازی و کەلوپەلی پێوەندیدار بەو ئامێرانەی بە دوو بریکاری بڵاوکردنەوە و ساغکردنەوەی تورکیەیی فرۆشتووە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گووتی: ئیسکاری تورکییە سەرەڕای ئاگادارییەکانی پێشوەخت لەلایەن ئەمریکاوە، لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بە نهێنی مامەڵەکانی خۆیان کرد و ئەم بابەتەی بە نهێنی لە کۆمپانیای “بەرکشایر” ئەنجام دابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیای “بەرکشایر” دوای ئەوەیکە لە مانگی بانەمەڕی ٩٥ی هەتاوی ئاگاداری ئەم هەنگاوەی “ئیسکار” بوو، ئەم بابەتەی بە شێوەی خۆبەخشانە وەکوو ڕاپۆرتێک ناردی بۆ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا.
ئەم کۆمپانیایە هەروەها تەواوی کارمەندانی تاوانکاری دەرکرد و شێوازەکانی پەیڕەوی لە یاساکانی بۆ لقەکانی دەروەی خۆی، نوێ کردەوە.