مایکپۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە ئەمریکا و ئیمارات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ یەک دەبن و کۆتایی بە کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە دێنن.
پۆمپێئۆ کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە لە دەسپێکی وتووێژەکانی ستراتیژییکی ئەمریکا و ئیمارات گوتی: واشینگتۆن و ئەبووزەبی لە چوارچێوەی نێونەتەوەیی بۆ ڕووبەڕوو لەگەڵ تێکدەرترین هێزی چەکداریی تێرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە ڕێژیمی ئێران، پێکەوە کاردەکەن.
ناوبراو گوتیشی: ڕەفتار و سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی چین هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە و ئازادیی جیهان.
پۆمپێئۆ هەروەها لە تویتێکیدا ئاماژەی بە وتووێژەکانی ستراتیژیکی ئەمریکا و ئیمارات کرد و نووسی: بێجگە لە باشترکردنی پەیوەندیی لە بابەتی ئاسایش، بەرگری، پەروەردە و ڕاهێنان، فەرهەنگ و بازرگانی، هاوکاری لە سەر بەرنامەکانی ئاسمانیی و مافی مرۆفیش لە گرنیگترین بابەتەکانی ئەم ووتووێژە بوون.