سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کە دوو کەسیان بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازراونەتەوە.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ سێ چالاکی مەزهەبی کورد بە ناوەکانی “سیاوەش جەوان، بێهزاد تەڵایی و فەرشاد فەتاحی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەسبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار “سیاوەش جەوان” ٢٨ ساڵانە و لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر دەسبەسەر و “بێهزاد تەڵایی” تەمەن ٢٧ ساڵ لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر دەسبەسەر کراوە.
ئەو دوو کەسە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ گوازراونەتەوە.
هەروەها هاووڵاتیەکی دیکە بە ناوی “فەرشاد فەتاحی” لە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر و تا ئێستا لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیراوە.
ئەو سێ چالاکە کوردە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان دەسبەسەر کراون.