بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، ٩ کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارە جیا جیاکانی ئێران بەڕێوە چووە.
ناڕەزایەتی دەربڕێنی، خانەنشین کراوانی پیشەی نەوتی ئەهواز، کرێکارانی شارەوانی تاران، فەرمانبەرانی ئاگر کوژێنەوەی دێهدەشت، کرێکارانی پیترۆشیمی ماهشەهر، کرێکارانی پیشەی بازرگانی تەبرێز، شوفیر تاکسییەکانی تاران، لە هەمبەر پێڕانەگیشتن، خزمەتگوزاری و پێنەدانی مووچەکانیان لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەڕێوە چوو.
هەندێک لە هاووڵاتیان لە هەمبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بە یاسا کۆمەڵایەتییەکان و مارەیی و جیابوونەوە، لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆبوونەوە و بە درۆشمی بەرپرسانی وڵات ئاگایان لە حاڵی ئێمە نییە، داوایان کرد کە ئەو کەسانەی بەهۆی نە بوونی مارەییەوە لە بەندیخانەکاندان دەبێ ئازاد بکرێن.
دەستەیەک لە فەرمانبەرانی ئاگرکوژێنەوەی دێهدەشت لە بەردەم بینای ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر پێنەدانی مووچەی سێ مانگیان دەربڕی و وتیان بەرپرسانی ئێمە بۆ خۆیان کێشەیان نییە بە ڵام ئێمە ناتوانین پێداویستییەکانی بنەماڵەکانمان دابین بکەین.
لە لایەکی دیکەوە دەستەیەک لە خانە نشێن کراوانی پیشەی نەوتی شارەکانی ئەهواز و ئیسفەهان لە بەردەم بینای وەزارەتخانەی نەوت کۆبوونەوە و بە ناڕەزایەتی دەربڕین داوای مووچە دواکەوتووەکانیان کرد.
هەروەها ناڕەزایرتی دەربڕینی کرێکارانی پیترۆشیمی ماهشەهر، کرێکارانی پیشەی بازرگانی تەبرێز، کرێکارانی شارەوانی تاران و بە گشتی لە شارە جیاجیاکانی ئێران ٩ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕیوە چوو.
شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران، سەروەت و سامانی خەڵکی وڵاتەکەی خەرجی کارو کردەوە تێرۆریستییەکانی لە وڵاتانی دەوروبەر دەکا کە چی خەڵکی وڵاتەکەی خۆی سەرەڕای ئەوەی کە قورسترین کارەکان دەکەن حازر نییە مووچەی مانگانەکانیان پێبدا.