کۆمه‌لێک چالاکی سیاسی بۆ تاوتوێ کردنی خهباتو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سمینارێکیان له شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان پێکهێنا.
له‌و سمیناره‌دا که که له سێ پانێل پێکهاتبوو، پانێلی یه‌که‌م بۆ باس‌و وتاری نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و پانێلی دووهه‌م بۆ چالاکانی سیاسی ته‌رخان کرابوو.
لە پانێلی یه‌که‌مدا نوێنه‌ری حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له روانگه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆیانه‌وه باسیان له چۆنیه‌تیی خهباتو ئهرکو پێداویستییه‌کانی قۆناغی ئێستاکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد.
له پانێلی دووهه‌میشدا چالاکانی سیاسی، له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه په‌رژانه سه‌ر شێوه‌کانی خه‌بات، ئاستهنگو که‌مو کۆڕییه‌کانی شێوه‌ی خه‌بات له رابردوودا‌و، چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داهاتوو. هه‌روه‌ها پرسی رێبهریو کێشه‌ی رێبه‌ریی سیاسی، رێکارهکانو چه‌ند بابهتو ته‌وه‌ری دیکه که‌وتنه بهرباسو لێدوان. له‌و سمینارهداو له پانێلی یه‌که‌مدا شوکری ته‌ریق، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب له ئاڵمان قسه‌ی کرد‌و سیاسهتو خوێنه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی بۆ خه‌باتی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی شی کرده‌وه.
له پانێلی دووهه‌میشدا کاوه ئاهه‌نگه‌ری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ره‌تا باسی له گرینگی پێداچوونه‌وه به رابردووی شۆڕشی رۆژهه‌ڵات کرد‌و سرنجی تایبه‌تی هێزه سیاسییه‌کان بۆ سه‌ر گۆڕانی پێکهاتوو له نێو رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاستی جۆراوجۆردا به زه‌رووره‌ت زانی.
ناوبراو گوتی که گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌و نێوخۆی ئێران‌و کوردستان پێمان ده‌ڵێ ده‌بێ به خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه رووبه‌رووی داهاتوو بینه‌وه
ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له درێژه‌دا باسی له نه‌بوونی گووتاری واحید بۆ پێکهێنانی یه‌کێیه‌تی له ئاستی جه‌ماوه‌رو هێزی شۆڕشدا کرد گوتی که بۆ پێکهاتنی سێ گۆشه‌ی ته‌ندرووستیی سیاسی ده‌بێ له نێوان خه‌ڵک، حیزبهکانو بژارده‌کاندا پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ و به‌رده‌وام ههبێو له رێگای دیالۆگه‌وه‌یه که ده‌توانین به گوتاری هاوبه‌ش بگه‌ین.